له دوزخورماتوو له نزیك باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانى، دوو چه‌كدار ده‌سترێژى گوله له گه‌نجێكى كورد ده‌كه‌ن و به سه‌ختى بریندارده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى دوزخورماتوو راگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر جاده‌ى سه‌ره‌كى دوزخورماتوو له نزیك باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانى دوو چه‌كدار به ماتۆڕسكیلێكهوه ده‌ستڕێژى گوله‌یان له گه‌نجێكى كورد كردووه و گه‌نجه‌كه گوله‌یه‌ك به‌ر ده‌مى كه‌وتووه به سه‌ختى برینداربووه.
وتیشى، ئه‌و گه‌نجه ناوى “ئاشتى حه‌سه‌ن”هو ته‌مه‌نى 23 ساڵه‌و دانیشتووى شارى كه‌لاره، به مه‌به‌ستى مامه‌ڵه‌ى ره‌گه‌زنامه سه‌ردانى دوزخورماتووى كردووه.
ئه‌وه‌شى خسته‌روو، چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.